Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەكتەبی سیاسیی پارتی، سەرەخۆشی لە (مەلا بەختیار) دەكات

 

بەڕێز كاك (مەلا بەختیار)، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان..

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان خاتوو (لەیلا محەممەد كەریم).

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزم و دۆستانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 

انالله وانا الیە راجعون.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان