هه‌ولێر-KDP.info-
(دكتۆر سێس فراتزمان) له وتارێكی نوێیدا له رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست، باسی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاریس ده‌كات و ده‌ڵێت "هێرشه دیپلۆماتییه‌كان له پاریس سه‌ركه‌وتوو بوون دوای ماوه‌یه‌ك ناسه‌قامگیری.''
نوسه‌ر ده‌ڵێت "له رۆژی دووشه‌ممه‌دا دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا قسه‌ی كردووه و هه‌ردووكیان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت كێشه‌كانیان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره بكه‌ن، ئه‌و گفتوگۆیه سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ماوه‌ی مانگی رابردوو بوون.''
(سێس ڤراتزمان) له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: ''شۆفێره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی دیپلۆماسیه‌تی كوردستان سه‌ركرده‌ی گه‌نج بوون، كه ئه‌ویش سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگره‌كه‌ی بوون''، هه‌روه‌ها باس له كرده‌وه ناده‌ستوور و نایاساییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق كراوه به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و نووسه‌ر ده‌ڵێت: ''حكوومه‌تی عێراقی ده‌یه‌ویست حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆشه‌گیر بكات، فڕگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی داخست، هێزی به‌ره‌و ناوچه‌كانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان جووڵاند و هێرشه‌كانی حكوومه‌تی عیراق بوونه هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر كورد و چه‌كدارانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و ناوچانه له كورد وه‌رگیرانه‌وه كه پێكهاته‌ی ئایینی جیاوازیان تێدا ده‌ژی و له ده‌ستی داعش رزگاری كردبوون، بۆ نموونه ناوچه‌ی شنگال كه شوێنی ئێزدییه‌كانه."
(سێس فراتزمان) باسی گه‌ڕی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له 25،26،27ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌فیر و كۆنسووڵی وڵاتان و له‌هه‌مان كاتدا نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه خه‌رێكی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ن و پێش سهفهرهكهشیان، (نێچیرڤان بارزانی) و (قوباد تاڵه‌بانی) له‌گه‌ڵ (دۆگلاس سلێمان) باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق كۆ بوونه‌وه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی پاریس ئاماژه و كردارێكی زۆر گرینگ بوو به‌وپێیه‌ی گه‌مارۆی دیپلۆماسی له‌سه‌ر كوردستان شكاند، وه‌ستانی (بارزانی) و (تاڵه‌بانی) له ته‌نیشت (ماكرۆن) و لای ئاڵای كوردستان، ئاماژه‌یه‌كی زۆر گرینگه. كۆمێنته‌كانی (ماكرۆن) كه ده‌یه‌ویست باڵانسی پشتگیریی خۆی بۆ كوردستان و عێراق بكات، به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگیی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق ده‌كرده‌وه به مادده‌ی 140یش كه په‌یوه‌سته به چاره‌كردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، كه له دوای كۆنترۆلی حكوومه‌تی عێراقه‌وه، دامه‌زراوه كوردییه‌كانی لێ ده‌ركراوه و كورده‌كان ئاواره بوون له شوێنی خۆیان، بۆ نموونه له خورماتوو، ماڵ و شوێنی كاریان سوتێنراوه و ته‌قێنراونه‌ته‌وه. هاوكات له كاتی پرپێسكۆنفرانسهكهی له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان بارزانیدا)، (ماكرۆن) داوای له عێراق كرد كه گرووپه میلشیاكانی كه له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا گه‌شه‌یان كردووه، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به حه‌شدی شهعبییشهوه كه ئه‌وه به‌ره‌وپێشچوونێكی گرینگه، چونكه حه‌شدی شه‌عبی كه سهدانههزار كه‌س ده‌بن و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ناكه‌ن، پشتگیرییه‌كی به‌رفراوانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت (عه‌بادی) له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (ریكس تیله‌رسۆن)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به هیوای وڵاته‌كه و ناوچه‌كه‌ی ناوی بردن، كاتیك (تیله‌رسن) گوتی ده‌بێت میلیشیاكان بڕۆنه‌وه ماڵی خۆیان و ئێرانیش وه‌ڵامی (تیله‌رسن)ی دایه‌وه و گوتی: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئافاته دژی ناوچه‌كه.''
له كۆتایی وتاره‌كه‌شدا ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كراوه له گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی دیالۆگ و كێشه‌كانی عێراق و ده‌ڵێت: ''پێده‌چێت دوو هه‌فته‌ی دیپلۆماسیی هه‌رێمی كوردستان، كوردستان له سزاكانی دوای 25ی ئۆكتۆبه‌ر رزگار بكات و، (مه‌سروور بارزانی) رۆژی دووشه‌ممه به (یان كۆبیشی)ی نێرده‌ی تایبه‌تی یوئێن بۆ عێراقی گوتووه "هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی بۆ ده‌ستكردن به دیالۆگ ناوه"، فراتزمان ده‌شڵێت: ''هه‌تا ئێستا خواستی عێراق روون نییه به‌وپێیه‌ی عێراق هه‌ڵبژاردن و كاری زۆر زۆری له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه دابین بكات، هه‌روه‌ها ملیۆنان ئاواره‌ی ناوخۆی هه‌یه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانی خۆیان دوای شه‌ڕ، هه‌زاران ژنی ئێزدی ماون كه تائیستا له‌ژیر ده‌ستی داعشن.''