Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە هەردوو خانەوادەی (ئەستێ برایم) و (خەلیل محەممەد) دەكات

 

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دوو په‌یامی هاوخه‌میدا، مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە هەردوو خانەوادەی (ئەستێ برایم) و (خەلیل محەممەد) دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەستێ برایم)

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ئەستێ برایم) دایكی هەر سێ شەهیدی سەربەرزی كوردستانمان پێگەییشت.

خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەستێ برایم) ئەو شێرەژنە بوو سێ كوڕی قارەمانی سەربەرزانە لە پێناو میللەتەكەیدا شەهید بوون و خانەوادەكەیان بووەتە هێمای شانازیی گەلی كوردستان و دەڤەری وەرتێ.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرز و تێكۆشەر و كوردپەروەرەكەیان و خزم و دۆستانیان دەكەین.
لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەستێ برایم) بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك
22ـی11ـی2017

 


بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (خەلیل محەممەد عەلی)

 

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كادیر و پێشمەرگەی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتیی دیاری گەرمیان و خانەقین (خەلیل محەمەد عەلی) ناسراو بە (خەلیل شەش فوت)ـمان پێگەییشت.

هەڤاڵ (خەلیل محەممەد عەلی) یەكێك لەو كادیرە دڵسۆز و ئەمەكدار‌ و خاوەن هەڵوێستی بەرزی رێبازی كوردایەتی بووە و لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان تا دواساتەكانی ژیانی پێشمەرگایەتی و لە كاری حزبیدا خزمەتی بە گەلەكەی كوردووە.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرز و تێكۆشەر و كوردپەروەرەكەیان و خزم و دۆستانیان دەكەین.
لە خوای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

23ـی11ـی2017