Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە دوای ١٦ـی ئۆكتۆبەرەوە بەغدا یەك دیناری بۆ كەركووك نەناردووە

 

كەركووك-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە لیستی برایەتی دەڵێت، دوای ھاتنی ھێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی بۆ كەركووك، جارێكی دیكە كەركووك لە پارەی پترۆدۆلار بێبەش كراوە و، لە دوای ١٦ـی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستا یەك دینار بۆ كەركووك نەنێردراوە.

(دڵشاد پیرۆت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "پێشتر كە نەوتی كەركووك لە ژێر دەستەڵاتی ھەرێمی كوردستاندا بوو، مانگانە وەكوو پارەی پترۆدۆلار ١٠ملیۆن دۆلاری دەدرایە ئەو شارە، بەڵام دوای ئەوەی عێراق دەستی بەسەر نەوتەكەدا گرتووە، ئێستا ئەو پارەیە راگیراوە و بەغدایش ھیچ بڕەپارەیەكی بۆ كەركووك رەوانە نەكردووە".

(پیرۆت) گوتیشی، "پێشتریش كە نەوتی كەركووك لە ژێر دەستەڵاتی بەغدا بوو، ھیچ بڕەپارەیەكی وەكو پترۆدۆلار نەدەدایە كەركووك و تا ئێستا ٥٠٠ملیۆن دۆلاری پترۆدۆلاری كەركووك قەرزارن، ئێستایش لە دوای ڕووداوەكانی ١٦ـی ئۆكتۆبەر، جارێكی دیكە كەركووك لە پارەی پترۆدۆلار بێبەش كراوە".

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ده‌شڵێ، "ھاتنی ھێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی بۆ كەركووك، بووە ھۆی ئەوەی ئەو شارە لە پارەی پترۆدۆلار بێبەش بێت، جگە لەمەیش تا ئێستا ھیچ بڕەپارەیەكیان بۆ ئەو شارە نەناردووە و زیانی زۆریان لە كەركووك داوە.

 

بڵند ئیبراھیم