هه‌ولێر-KDP.info- (د. شیرین فواد مه‌عسووم) ده‌ڵێ، به داخه‌وه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا (سه‌رۆك بارزانی) كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازیی سه‌رۆكی لێ ده‌كرا، حزبه‌كان پشتیوان و ده‌ستباری نه‌بوون تا كورد بگه‌یه‌نێ به ئامانجی خۆی كه سه‌ربه‌خۆییه.
(د. شیرین فواد مه‌عسووم) كه پسپۆڕییه‌كه‌ی له پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا-كورده، ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه كه له ستراتیژی ئه‌مه‌ریكادا له ناوچه‌كه به‌رانبه‌ر به كورد، هاوپه‌یمانه‌تی و پشتیوانییه‌كی جیددی بوونی هه‌بووبێ تا له وا بڕیارێكی چاره‌نووسسازی وه‌ك ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی پشتی له كورد كردبێ.
ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا جێی به به‌ریتانیا له‌ق كرد و ئێستایش داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات. سه‌ره‌كیترین خواستی وڵاتانی زلهێزیش له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ئه‌وه‌یه كه سه‌قامگیری هه‌بێ تا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پارێزراو بن.
(د. شیرین) كه كچی سه‌رۆككۆماری عێراقه و له به‌ریتانیا نیشته‌جێیه، ڕه‌تیشی كرده‌وه كه راوێژكاری سه‌رۆكی كۆمار بێ و گوتی، كه هیچ مووچه‌یه‌كی له عێراق و له كوردستانیش نییه. ئه‌و گوزارشت له رای خۆی ده‌كات وه‌ك ئاكادیمی و وه‌ك كوردێك و، گوتیشی، وا په‌روه‌رده كراوه كه كورد ده‌بێ سه‌ربه‌خۆییی خۆی به ده‌ست بێنێ و ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا-كورد جه‌خت ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد بگا به ئامانجی خۆی، ده‌بێ یه‌كگرتوو بن، یه‌ك سه‌رۆكیان هه‌بێ و له نێوخۆ و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش گوزارشت له خواست و ئیراده‌ی كوردستانیان بكات.
(د. شیرین فواد مه‌عسووم) ڕاشكاوانه ده‌ڵێ، ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێ، (سه‌رۆك بارزانی) كه‌سێكی ''مه‌قبوول''ه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی و، كه ئه‌گه‌ر بێت‌و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان پاشقوڵ له یه‌كدی نه‌گرن و، هه‌ریه‌كه‌یان به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه نه‌بن و، بیریان لای ئه‌وه نه‌بێ كه كێ ده‌توانێ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك نه‌وتدا بگرێ و كوڕ و كه‌سوكاریان بكه‌ن به وه‌زیر و به‌رپرس، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیایش پشتیوانت ده‌بن.
ئه‌و له قسه‌كانی ئه‌مشه‌ویدا بۆ كه‌ناڵی ڕووداو، نموونه‌ی به چاره‌گی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردوو هێنایه‌وه، كاتێك به‌ریتانیا ویستی پشتی (شێخ مه‌حموودی حه‌فید) بگرێ و كوردستان ببێ به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، كه‌چی له‌ولاوه هۆزی جافه‌كان دژی وه‌ستانه‌وه و، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بوو كه به‌ریتانیا له پشگیریكردنه‌كه‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه؛ ئاخر ئه‌وان نایانه‌وێ شه‌ڕی نێوخۆ دروست ببێ.
وه‌ك (د. شیرین فواد مه‌عسووم) گوتی، ئێستایش له‌م سه‌رده‌مه و پاش سه‌د ساڵ له گرفتی نێوخۆیی و نه‌بوونی یه‌كڕیزیی له نێو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا، هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه دووباره بووه‌وه.
ئه‌و ڕه‌خنه‌یشی له هه‌ڵوێستێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(عه‌بادی) گرت كه ده‌ڵێ، نابێ پشت به وڵاتان ببه‌سترێ، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به سه‌ركردایه‌تی له باشووری كوردستان پێوه‌ست به پڕۆسه‌ی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان و (د. شیرین فواد مه‌عسووم) گوتی، كه‌واته نه‌ده‌بوو (د. حه‌یده‌ر عه‌بادی) له‌و بابه‌ته‌دا خۆی په‌نا بۆ توركیا و ئێران ببات تا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڕیاری گه‌لی كوردستاندا دژ به هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان بوه‌ستێته‌وه. ده‌بوو پابه‌ندی ئه‌و بۆچوونه‌ی خۆی بوایه كه ئه‌م بابه‌تانه نێوخۆیین و ده‌شبێ له نێوخۆ و به دانوستان چاره بكرێن!.
زریان زیاد