Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی، نامە‌یە‌كی لە‌ وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی بە‌ریتانیاوە پێگە‌یشت

 

هەولێر-KDP.info-  (بۆریس جۆنسن) وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی بە‌ریتانیا دە‌ستخۆشی لە‌ هە‌وڵە‌كانی هە‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنە‌وە‌ی گرژییەكان لەگەڵ حكوومەتى فیدراڵ بەمەبەستى دە‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چارە‌كردنی ناكۆكییەكان دە‌كات و دووپات دە‌كاتە‌وە‌ كە بەریتانیایش بە‌ هە‌مان ئاراستە‌ لە‌سە‌ر هە‌وڵە‌كانى بە‌ردە‌وام دە‌بێت.

نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ چوارشە‌ممە‌ ٢٢/١١/٢٠١٧ لە دیدارێكدا (جۆن ویڵكس)، باڵیۆزی بە‌ریتانیا لە عیراق نامەكەى گەیاند كە تیایدا وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا دووپاتى كردۆتەوە، هە‌وڵێكی جیددی لە‌ ئارادایە‌ بۆ دە‌ستپێكردنی گفتوگۆ بە‌مە‌بە‌ستی چارە‌كردنی ناكۆكییەكانى هە‌ولێر ـ بە‌غدا لە‌سە‌ر بنە‌مای دە‌ستوور، پشتگیریى بەریتانیایشى بۆ سە‌رخستنی پرۆسە‌ی دیموكراسی لە‌ هە‌رێمی كوردستان دە‌ربڕیوە‌.

لە‌ دیدارەكەدا كە‌ (قوباد تاڵە‌بانی) جێگری سە‌رۆكوە‌زیرانی ەە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ی بوو، بە‌ڕێز ویڵس باسی دوا دیدارە‌كانی لە‌ عیراق و دۆخى پە‌یوە‌ندییە‌كانی ەە‌ولێر ـ بە‌غدای كرد و تیشكى خستە سەر هەوڵەكانى وڵاتەكەى بۆ چارەسەركردنى ناكۆكیییەكانى نێوان هەردوو لا.

لای خۆیە‌وە‌ (نێچیرڤان بارزانى) سوپاسی  وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی بە‌ریتانیا كرد و دووپاتى كردە‌وە هە‌رێمی كوردستان بەردەوام هە‌وڵی داوە‌ ناكۆكییەكان لە ڕێگە‌ی دیالۆگەوە چارە‌سە‌ر بكرێن، داوای لە‌ دۆستانی هە‌رێمی كوردستانیش كرد لە‌ هە‌وڵی بە‌ردە‌وامدا بن بۆ زە‌مینە‌خۆشکردنی دیالۆگی نیوان هە‌ولێر و بە‌غدا.