دەربەندیخان-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەبارەت بە بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌موو لایه‌نه‌كان خه‌ریكین، دوێنێ له‌گه‌ڵ (كاك قوباد) له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا دانیشتنمان کرد و ئه‌وان په‌یمانی ئه‌وه‌یان به ئێمه داوه، كه خه‌ڵكی شاره‌زا بنێرن تاكو هه‌ڵسەنگاندن بكه‌ن و یارمه‌تیمان بده‌ن و ئێستا له ڕێگه‌ن و دێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بكه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٤/١١/٢٠١٧ به‌ڕێزان (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و (قوباد تاڵه‌بانی)، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، به یاوه‌ریی شاندێكی پێكهاتوو له به‌ڕێزان وه‌زیرانی ناوخۆ، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندارى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونی ڕه‌وشی قه‌زاكه دوای بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی ١٢/١٣-١١-٢٠١٧ كه زۆرترین زیانی گیانی و ماددیی به‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌تیش بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتوون، سه‌ردانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیان كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌دا دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی ڕه‌وشی هاووڵاتییان و هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كان، به‌تایبه‌تی له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، له باڵه‌خانه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان دوو كۆبوونه‌وه سازكرا،ن كه یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان پارێزگاری سلێمانی، قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه و دووه‌میشیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌زگا كارگێڕییه‌كانی بوو.
له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه له ناوچه‌كه، بڕیار درا، بوودجه‌یه‌كی به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه دابین بكرێت و زیانه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و به‌په‌له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ریه‌ك له سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، ئاو و كاره‌با، هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران ڕێنمایی دایه ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوچه‌كه هه‌رچیی زووه خه‌ملاندنی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه دیاری بكه‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌کانی كرد و گوتی: ''ئێمه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌ڕێزان ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكوومه‌ت هاتووین بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه ڕووی داوه. به‌داخه‌وه ڕووداوه‌كه زیانی زۆری داوه له سنووری ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه تا ده‌گاته ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشی گرتووەته‌وه. ده‌مه‌وێ لێره جارێكی دیكه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان بكه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه و سه‌لامه‌تی بۆ برینداران ده‌خوازین.''
ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد: ''له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ دۆخه‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ناوچه‌كه چه‌ند و چۆنه. به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی هه‌موو ده‌زگا حكوومییه‌كان بكه‌م له‌و ناوچه‌یه، كه هه‌ر له چركه‌ساتی دروستبوونی ڕووداوه‌كه‌وه زۆر به په‌رۆشه‌وه هه‌موویان له‌سه‌ر خه‌ت بوون و كاریان كردووه و هه‌وڵیان داوه ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌نجامیان داوه. لێره‌وه زۆر زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌م، به ڕاستی هه‌ر هه‌موویان بێ جیاوازی جێگه‌ی شانازین، له‌وانه یه‌كه ئیدارییه‌كانی گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی، جێگه‌ی ڕێز و سوپاسن، بۆ ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیان داون.''
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیشیان بۆ دۆخه‌كه، به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران گوتی: ''له هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆماندا گه‌یشتین به‌وه‌ی كه به دوو شێوه كار ده‌كه‌ین. یه‌كه‌میان، بوودجه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستی یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئه‌م سنووره بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له ئه‌و كێشانه‌ی دروست ده‌بن، چاره‌سه‌ریان بكه‌ن. دووه‌میشان، یه‌كه ئیدارییه‌كانمان ڕاسپاردووه هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی زیانی هاووڵاتییان، ئه‌وانه‌ی كه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی كه ئێمه بۆمان بكرێ وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.''
(نێچیرڤان بارزانی) له به‌رده‌وامیی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: ''ناوه‌ندی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له‌ودیوی سنوور بووه، له ناوچه‌ی كرماشان و سه‌رپێڵى زه‌هاو و ئه‌و شوێنانه، هه‌روه‌ك ئاگادارن له‌وێش زۆر به‌داخه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون. ده‌مه‌وێ به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هه‌موو ئه‌و قوربانیانه بكه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم له ئێران و كرماشان و سه‌رپێڵى زه‌هاو و هه‌موو ئه‌و شوێنانه. وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شی خه‌میانین و هیوادارم ئه‌مه دوا كاره‌سات بێت بۆ ئه‌م سنووره و سنووری ئه‌ودیوی هه‌رێمی كوردستان.''
سه‌باره‌ت به‌و زیانانه‌ی به‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌دیخان كه‌وتوون و چۆنییه‌تیی چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی لێقه‌وماو، ئاشكرای كرد: ''ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه بۆ ئێمه زۆر گرنگ بوو بزانین بارودۆخی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به چ شێوه‌یه‌كه، خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كه كاك (ڕه‌حمان) به وردی قسه‌مان كرد و دڵنیای كردینه‌وه كه هه‌رچه‌نده به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام مه‌ترسیی داڕمانی لێ ناكرێت. ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌موو لایه‌نه‌كان خه‌ریكین، دوێنێ له‌گه‌ڵ كاك (قوباد) له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا دانیشتمان ئه‌نجام داوه و ئه‌وان په‌یمانی ئه‌وه‌یان به ئێمه داوه كه خه‌ڵكی شاره‌زا بنێرن تاكو هه‌ڵسەنگاندن بكه‌ن و یارمه‌تیمان بده‌ن و ئێستا له ڕێگه‌ن، دێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بكه‌ن. سه‌باره‌ت به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌مانه‌وێ هاووڵاتییان دڵنیا بكه‌ینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌مان كرد و زانیمان زیانه‌كان چۆنه، بێگومان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.''