Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی سەرەخۆشی لە شێخ سەردار و شەریف فەتاح دەکات

هەڤاڵی به‌ڕێز شێخ سه‌ردار شێخ سدیق

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت. به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێزتان و ته‌واوی خانه‌واده‌ و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و هاوبەشی خەمتانین.

له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بووری و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی كۆچكردوویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات .
انالله وانا الیه‌ راجعون .

 


هەڤاڵی بەڕێز شەریف فەتاح

خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتان خاتوو (سینەم ئیسماعیل موبارەک) هاوژینی کەسایەتی (فەتاح عەرەفات محەمەد) تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول.

بەو بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی
ئاراسته‌ی به‌رێزتان و خانەوادە کوردپەروەرکەتان و تەواوی خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبەشی خەمتانین. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بووری و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی كۆچكردوویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات .
انالله وانا الیه‌ راجعون .

مه‌كته‌بی سیاسی  

پارتی دیموکراتی کوردستان