Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دەکات


ھەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی زەرد ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ بێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک تەوەر بکات، لەوانە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق.

(فەرحان جەوھەر)، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیار وایە سبەی سەعات ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام بدات و گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک تەوەرەوە بکات.''

لەبارەی تەوەرەکانەوە، (فەرحان جەوھەر) گوتی: ''گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای خانووبەرە و لێبوردنی گشتی و پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ و سوێندخواردنی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سەوز لە شوێنی پەرلەمانتار، (گۆران ئازاد) دەکرێت.''

بڵند ئیبراھیم