هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی سه‌باره‌ت به شارۆچكه‌ی مه‌خموور ده‌ركرد. به پێی ئه‌و بڕیاره، فه‌رمانی داخستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌و شارۆچكه‌یه دراوه.
وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له دۆخی شارۆچكه‌ی مه‌خموور ده‌كات. به پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، وه‌زاره‌تی داد به شێوه‌یه‌كی كاتیی بڕیاری داخستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تێبینه‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی مه‌خموور داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی داد بۆ ئه‌و "باره نائاساییه" گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه كه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، به هاتنی هێزه عێراقییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و دروستبوونی دۆخێكی ناله‌بار له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا.
له رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵد، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده له‌سه‌ر كوردستان و ئێستا به‌شێكی زۆری له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و هێزانه دایه. شارۆچكه‌ی مه‌خموور یه‌ك له‌و ناوچانه‌یه و تا ئێستا حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ئیداره‌ی هاوبه‌شی ئه‌و ناوچانه رێكنه‌كه‌وتوون.
كاوه جه‌م