Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناتانیاهۆ بۆ ڕووسیا و ئەمەریکا: لە باشووری سووریا گورز دەوەشێنین

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئیسرائیل دەڵێت، بە دۆستەکانمان لە ئەمەریکا و ڕووسیادا گوتووە، کە ئێمە لە باشووری سووریا گورز دەوەشێنین و ڕێکاری ئەمنی دەگرینە بەر.
 
سەرۆکی ئیسرائیل (بنیامین ناتانیاهۆ) دەڵێت: ''دۆستەکانمان لە ئەمەریکا و ڕووسیا ئاگادار کردوونەتەوە، کە ئیسرائیل لە باشووری سووریا گورز دەوەشێنێت.''

(بنیامین ناتانیاهۆ) دەشڵێت: ''ئیسرائیل لە باشووری سووریا ڕێکاری ئەمنی خۆی دەگرێتە بەر بۆ سەقامگیریی سنوورەکانی ئیسرائیل.'' ئەم لێدوانەی (ناتانیاهۆ) دوای ئەوە دێت، کە ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەکانییەوە لە سنووری سووریا گورزی لە حزبوڵڵا وەشاندووە و تا ئێستا قەبارەی زیانەکان پشتڕاست نەکراوەتەوە.

پێشتریش ئیسرائیل هۆشداری ئەوەی داوە، کە ناهێڵێت ئێران بنکە سەربازییەکانی لە سووریا دروست بکات، هەروەها ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکایش سەبارەت بە سووریا، بۆ ئیسرائیل بەباش نازانێت، کە بەو هۆیەوە ئێران نفووزی خۆی لە سووریادا قایم بکات، بۆیە وەک (ناتانیاهۆ) گوتوویەتی: ''گورز دەوەشێنین و ناهێڵین ئێران پێگەی خۆی لە سووریادا قایم بکات.''

شاو