Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جەمال مورتکە: به‌ کەمتر لە كاتژمێرێكی تر هێزی پێشمەرگە مەخموور ئازاد دەکات

 
مەخموور-KDP.info- فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە شه‌ڕە لە سەنتەری ناوشاری مەخموورە و پێشمه‌رگه‌ پێشڕەوی بۆ پێشەوە دەکات.
 
(جەمال مورتکە)، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە مەخموور، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، "پێشمەرگە لەسەنتەری شاری مەخموور شەڕ دەکات و سوپای عێراق و حەشدی شەعبیش تێکشاون به‌ کەمتر لە كاتژمێرێكی تر هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە تەواوەتی مەخموور ئازاد دەکات".
 
(مورتکە) گوتیشی، "حەشدی شه‌عبی لە شکانێکی گەورە و لە پاشەکشەدایە رەنگە لەو سنوورەی دامان ناوە بۆ کشانەوەیان زیاتریش بکشێنەوە. 
 
 
(جەمال مورتکە) ده‌شڵێ، "پێشمەرگە بەشێکیان لە نزیک سایلۆی مەخموور شەڕدەکەن.
 
 
کارزان سەباح هەورامی