پردێ-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانى شه‌ڕوه له پردێ گوتی، حه‌شدى شه‌عبى هێرشى كردووه و هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامێكى توندیان داوه‌ته‌وه و 9 لاشه‌شیان كه‌وتووه له مه‌یدانى شه‌ڕه‌كه‌دا.
عه‌قید (نازم هه‌ركى) فه‌رمانده‌ى لیواى 10ـى پیاده‌ى هه‌ولێرى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى پردێ هێرشى كرد و پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامێكى توندیان دایه‌وه و شه‌ڕ به‌رده‌وامه و شه‌قامى نێوان پردێ و دوبزمان گرتووه و له‌لایه‌كى تریش هێزه‌كانمان چونه‌ته پێش.
وه‌ك فه‌رمانده‌ى لیواى 10ـى پیاده‌ى هه‌ولێر گوتى، " 9 بۆ 10 لاشه‌یان جێماوه له مه‌یدان و شه‌ڕیش به‌رده‌وامه.
نه‌شوان به‌رزنجى