Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەنسوور بارزانی: هێزی پێشمه‌رگه‌ ھێرشێكی حەشدی شەعبی تێكشكاند و كوژرا و برینداریان هه‌یه‌

 
ھەولێر-KDP.info- ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی مەحموودیە لە نزیك رەبیعە تێكشكاند.
 
(مەنسوور بارزانی)، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەك و گوڵان راگەیاند‌: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كردووەته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌حمودیه‌ له‌ نزیك ره‌بیعه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ش‌ به‌ توندی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا هێزی پێشمه‌رگه‌ دوو زرێپۆشی باجه‌ر و هامه‌رێكی حه‌شدیان سووتاندووه"‌.
 
هەروەها فەرماندە (مەنسوور بارزانی) گوتی: " حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و بریندارشی هه‌یه‌، به‌ڵام جارێ ژماره‌ی كوژراوه‌كان دیار نین و له‌دوای تێكشانی هێرشه‌كه‌شیان چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچه‌یه‌ كشاونه‌ته‌وه‌.
 
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی عێراق هێزێكی زۆری له‌ تانك و زرێپۆش و هامه‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌مەنی ئه‌مریكی زیاتریان له‌ ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆكردوەته‌وە، عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ كۆتایی هێنانی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه‌".
 
 
کوردستان24