Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجوومەنی ئاسایش: عێراق هێزێکی زیاتری لە ناوچەکانی دەورووبەری هەرێم کۆکردووەتەوە؛ داوا دەکەین بکشێنەوە

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی لەبارەی به‌رده‌وامبوونی جموجۆڵی سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ لەلایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی لێده‌كرێت له‌ ناوچه‌كانی ده‌رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان دەردەبڕێت.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی عێراق هێزێكی زۆری له‌ تانك و زرێپۆش و هامه‌ری و چه‌كوته‌قه‌می ئه‌مریكایی زیاتریان له‌ ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆكردۆته‌وه"‌.

ھەروەھا لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ كۆتایی هێنانی ئۆپەراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه‌ و ئه‌م جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌ش له‌دوای هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی شاری كه‌ركووك و پردێ دێت".

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داواش له‌ حكومه‌تی عێراقی دەکات: "كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازیانه‌ی بێنێت و له‌و ناوچانه‌ بكشێته‌وه‌ و هه‌روه‌كو سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار دووپاتیكردۆته‌وه‌ پێویسته‌ عێراق پابه‌ندبێت به‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بێمه‌رج بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه"‌.