Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تیلەرسن: دەبێ میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق بچنە دەرەوە

سعوودیە-KDP.info- وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا (ریکس تیلەرسن) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سعوودیە رایگەیاند، دەبێ میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق بچنە دەرەوە.

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا (ریکس تیلەرسن) لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە کۆبوویەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێ میلشیای سەر بە ئێران لە عێراقدا دەربچن. بەگوێرەی پێگەی دەنگی ئەمەریکا، ئەمەریکا داوای لە سعوودیە کردووە کە یارمەتی عێراق بدات بۆ ئەوەی نفوزی سەربازی ئێران لە ناوچەکەدا نەهێڵدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەیشی خستە ڕوو، کە پێکهێنانی ئەنجوومەنی هاوکاری نێوان عێراق و سعوودیە سوودی زۆری بۆ کورد و سوونە و شیعە دەبێ، ئەو هاریکارییە بۆ ئەوەیە کە دەبێ میلیشای ئێران لە عێراق دەربچن.

(تیلەرسن)، نەیشاردەوە کە ئێستا میلیشیای ئێران لە عێراقدا هەن، بەڵام ئێستا شەڕی داعش لە تەوابووندایە و بۆیە دەبێ دەربچن لە عێراق و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

شاو