Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجومەنی قەزای شنگال: حەشدی شەعبی دەیەوێ کارەساتێکی دیکە لە شنگال دووبارە بکاتەوە


شنگال-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال دەڵێت، هاتنی حەشد بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە هەموو شێوەیەک پێچەوانەی هەموو یاسایەک بوو.

(وەیس نایف)، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێستا حەشدی شەعبی دەستیان کردووە بە گۆڕینەوەی پۆستە ئیدارەییەکان، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئەوان شەرعییەتیان نییە و نوێنەرایەتیی یەک کەسیش ناکەن، جگە لە خۆیان.''

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هاتوونەتە هەندێک ناوچەی کوردستانی و دەستیان بە تاڵانی ماڵی خەڵک کردووە،   سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال گوتیشی: ''حەشد ماڵی خەڵک تاڵان دەکات و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان لێ دەستێنیت و سووکایەتی دەکەن بەو کەسانەی جیاواز لە وان بیر دەکەنەوە و دەیانەوێت کارەساتێکی دیکە بەسەر خەڵکماندا بێنن و خەڵکی شنگال زۆر زۆر بێزار بووە لەو کردارە و مامەڵەکانیان لەبەرامبەر خەڵکدا.''


کـــاروان بـــاعـــەدری