Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سێ گەنجی کورد لە بەردەم کۆمسیۆنی باڵای یەکێتیی ئەوروپا مانگرتنیان ڕایگەیاند


برۆکسل-KDP.info- سێ گەنجی کورد لە بەردەم بارەگای کۆمسیۆنی باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە بەرانبەر پێشلکارییەکانی حەشدی شەعبی دژی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستاندا، مانگرتنیان ڕاگەیاند.

(ئاشتی تیشی)، ئەو چالاک و ڕۆژنامەنووسەیە کە مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاندووە و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''لە دوای بانگەوازی (سەرۆک بارزانی) بۆ ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات، بڕیاریان داوە خۆپێشاندان و مانگرتن بە شێوەیەکی ئاشتیانە ئەنجام بدەن لە دژی کردارەکانی میلیشیاکانی حەشدی  شەعبی کە بەو چەکانەی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی تیرۆر پێی داون، لە دژی کوردەکان بەکاریان دێنن.''

ئەو چالاکە کوردە گوتیشی: ''بۆ جیهان دیاریی دەکەین ئەو چەکە بۆ تیرۆر بوو، نەک بۆ دژی کورد، ئێستا خەڵکی دیکەی کوردپەروەر خۆیان ناونووس دەکەن و دەیانەوێت بەشداری لە مانگرتنەکەدا بکەن و ئیمە داخوازییەکانمان بە سێ زمانی جیهانی نووسراوە و دەگەیەننە کەسانی کۆمسیۆنەکە بۆ ئەوەی ئاگاداری ڕەوشی کوردان بن.''

کــاروان بــاعەدری