Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ: نابێ بەغدا کەرکووک بە دەردی مووسڵ ببات

مووسڵ-KDP.info- ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، سەرجەم هێزەکانی خۆی لە پارێزگای کەرکووک بکشێنێتەوە، چونکە دۆخی شارەکە ئاڵۆز دەکات.

دوای حەشدی شەعبی چوونەتە شاری کەرکووکەوە تا ئێستا ئەو شارە لە بارێکی نائارامیدایە و حەشد بەردەوام پێشێلکاری بەرانبەر بە هاووڵاتیانی سڤیل دەکات، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، هێزەکانی خۆی لە کەرکووک بکشێنێتەوە، چونکە دۆخی کەرکووک لەباشیدا نییە. (غەزوان داودی)، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دۆخی کەرکووک تایبەتمەندە و دەبوو عێراق ئەو تایبەتمەندیە لەبەرچاو بگرێت، چونکە نەدەکرا بەبێ ئاگاداریی کوردستان و بە شەڕ بێتە ناو شارەوە، هاتنیان بۆ ئەو شارە کاردانەوەی  زۆری لێ کەوتەوە. دەبێ حکوومەتی عێراق ئاگادار بن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە شارەکەدا، بەرپرسیارەتی لە ئەستۆ بگرێت و هەرچیی زووە لە شارەکە بکشێتەوە، چونکە وەک بیستوومانە تا ئێستا حەشد نەکشاوەتەوە.''

ئەوەیشی خستە ڕوو: ''ناکرێت بەغدا ئەو سیاسەتەی بەرانبەر مووسڵ کردوویەتی بەرانبەر بە کەرکووکیش بیکات، چونکە ئەوەی کرا جۆرێکە لە درز و فیتنە لە شارەکەدا.''


دەشڵێت: ''سەرۆکوەزیرانی عێراق پشێلشکاری لە دەستووری عێراقدا دەکات، لە دستپێکدا گوتی، سوپای عێراق بۆ کوشتنی هاووڵاتیی عێراقی بەکار ناهێنرێت، کەچی دەبینین حەشد بە نوێنەرایەتیی عێراق هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگە و کوڕی کوردستان دەکوژن، ئیتر ئەمە دووفاقییە لە سیاسەتی بەغدادا.''

کارزان سەباح هەورامی