Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەزگای بارزانی، لە سلێمانی هاوكاری 400 خێزانی دوزخورماتوو و كەركووكی كرد

 
سلێمانی-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەشاری سلێمانی و لە كەمپی سورداش شیر و پێداویستی منداڵانیان بەسەر 400 خێزاندا دابەشكرد.
 
رێككەوتی 21/10/2017 لەمیانی بەردەوامی هەڵمەتە خێرخوازییەكانیدا بۆ بەهاناوەچوونی زیاتری خێزانەكانی شاری دوزخورماتوو و كەركووك كە بەهۆی بارودۆخ و نالەباری رەوشی ئاسایش لە شارەكەیاندا ماڵ و حاڵیان جێهێشتوو روویان لە شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری كردووە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو شارە هەستان بە دابەشكردنی شیر و پێداویستی منداڵان بەسەر 400 خێزان كە لە كەمپی سوورداش نیشتەجێكراون. 
 
شایانی باسە، بەهۆی جێهێشتنی ماڵ و حاڵی دانیشتوانی شاری كەركووك و دوزخورماتوو، رۆژانە تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەچەندین قۆناغ و لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان هاوكاری و خۆراك و پێداویستی ناوماڵ پێشكەشی ئەو خێزانانە دەكات كە ناوچەكانیان جێهێشتووەو روویان لەشوێنە ئارامەكانی تری كوردستان كردووە.