Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمڕۆ ھیچ شەڕێک روینەداوە

 
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی دوێنێ ھێزی پێشمەرگە گورزێکی کوشندەی لەحەشدی شەعبی وەشاند و زیانی زۆری پێگەیاندن، ئەمڕۆ دۆخەکە ئارامە و ھیچ شەڕێک روینەداوە.
 
عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "دوای ئەوەی لە ناحیەی پردێ حەشدی شەعبی ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، ھێزی پێشمەرگەش بەتووندی وەڵامی دایەوە و تێکیان شکاندن و گورزێکی کوشندەیان لێوەشاندن، ئەمڕۆ دۆخەکە ئارام بۆتەوە و تاوەکو ئێستاش ھیچ لەئارادا نیە و شەڕیش ئەمڕۆ روینەداوە.
 
گوتیشی، "نەک تەنیا لەناحیەی پردێ لەمیحوەرەکانی دیکەش دۆخەکە ئارامە و ھیچ شەڕێک روینەداوە.
 
بەڕێوبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌شڵێ، "لەشەڕەکەی دوێنێ دا زیانی زۆر بەر حەشدی شەعبی کەوتووە، بەجۆرێک ٢١١کوژراو و١٤٨برینداریان ھەبووە، کە برینی بەشێک لە بریندارەکان زۆر سەخت بووە و دەست ولاقیان پەڕیووە و بەشێکی کوژراوەکانیش بەترێلە رەوانەی بەغدا کراونەتەوە.
 
 
بڵند ئیبراھیم