Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هه‌ولێر.. لەبەردەم کۆنسووڵخانەی رووسیایش گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت

 
ھەولێر-KDP.info- بڕیار وایە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ خەڵکی شاری ھەولێر لەبەردەم کۆنسووڵخانەی رووسیا لە ھەولێر گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەن و، داوا لە رووسیا دەکەن ھەڵوێستی باشتری ھەبێت دژی ئەو لەشکرکێشییەی دەکرێتە سەر خاکی کوردستان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە.
 
(سلێمان شەریف) یەکێک لەڕێکخەرانی گردبوونەوەکە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئەمڕۆ كاتژمێر٢:٣٠خولەکی  پاش نیوەڕۆ لە پێش کونسوڵخانەی رووسیا دەست ئەکەین بە چالاکی مەدەنی بۆ پشتیوانی کوردستان دژی حکوومەتی عێراق و ھاتنی سوپای پاسداران بەناوی حشدی شەعبی، بۆیە داوا لە کوردستانیان ئەکەین لە چالاکوانان و رێکخراوە مەدەنیەکان و گشت گروپ و تاکیکی کورد ئامادەبن.
 
(شەریف) گوتیشی، "لەوگردبوونەوەیە داوا لەڕووسیا دەکەین ھەڵوێستی باشتری ھەبێت، لەبەر ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو رووسیا ھەڵوێستی باش بووە.
 
باسی لەوەشکرد، بەیاننامەیەکمان ئامادەکردووە و لەبەردەم کونسولخانەی رووسیا لەلایەن ئافرەتێکی رووسی دەخوێندرێتەوە.
 
 
بڵند ئیبراھیم