Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

 

هەولێر-KDP.info-  حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات پێوەست بە ڕاگرتنی گرژییەکان و، ڕەزامەندیشە كە ڕاگرتنی شەڕ و گرژی بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق و هێزی هاوپەیمانان ئەنجام بدرێت.

دەقی ڕاگەیێندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە:
ڕۆژی هەینی 20ـی 10ـی 2017 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەیاننامەیەكی بە ناوی حكوومەتی ئەمەریكا لەبارەی بارودۆخی ناوچە كێشەلەسەرەكان و گرژی و پێكدادانەكانی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی لە پردێ بڵاو كردووەتەوە و، تێیدا بە مەبەستی ڕاگرتنی گرژییەكان، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو  لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عێراقی ڕووی داوە، هانی هەردوولا دەدات كە بكەونە گفتوگۆ.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ناوەڕۆكی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەكات.

هەروەها پێشوازی لە دەستبەجێ ڕاگرتنی گرژی و پێكدادانەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی لە ناوچە كێشە لەسەرەكان دەكات و، ڕەزامەندیشە كە ڕاگرتنی شەڕ و گرژی بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق و هێزی هاوپەیمانان ئەنجام بدرێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان پێشوازی لە دەستپێكردنی دانوساندن لەگەڵ بەغدا دەكات بە زووترین كات و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی و بەبێ هیچ پێش مەرجێك.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان

21ـی 10ـی 2017