Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەزدانپەنا: گورزێکی گورچکبڕ لە حەشدی شەعبی درا و لە دوو قۆڵەوە لە پاشەکشەدان

پردێ-KDP.info-  فەرماندەی هێزی پێشمەرگە (حوسێن یەزدانپەنا) رایگەیاند، پێشمەرگە گورزێکی گورچکبڕی لە میحوەری پردێ لە حەشدی شەعبی وەشاند و لە دوو قۆڵەوە لە پاشەکشەدان.

(حوسێن یەزدانپەنا) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، " لەسەرجەم محیوەرەکانی جەنگ حەشد تێکشاوە، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای نزیک پردێ، حەشدی شەعبی تەوق دراوە ١٤ هەمەر رایان کردووە و ٣ هەمەریش تیکشکێندران، حەشد داوای هاوکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە پردێوە هاوکاریان بۆ بێت، بەڵام تائێستا لە حاڵەتی پاشەکشەدان.

دەشڵێ، "حەشد لەحاڵەتی پاشەکشەدایە و کوژراوێکی زۆریان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا داوایان لە فرقەی ئاڵتونی کردووە پشتیوانیان بکەن تا ئێستا ١٤ یەکەی حەشد بەشداریان لەو شەڕە کردووە".

ئەوەشی خستە ڕوو، حەشد لە سەرجەم قۆڵەکانەوە تێکشکاوە لە زۆر محیوەرە توانای جوڵەیان نەماوە و مەعنەویاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر بەهێزە و سەنگەر و ساتری پێشمەرگە بە بەهێزی ماونەتەوە.

کارزان سەباح هەورامی