Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فەڕەنسا: لە ئەنجوومەنی ئاسایش پڕۆژەبڕیارێک بۆ دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا دەردەکەین

هەولێر-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، لە هەوڵداین لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی پڕۆژەبڕیارێک دەربکەین بۆ گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا و داوایش لە حکوومەتی عێراق دەکەین رێزی تەواو لە مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت.

وەزیری دەرەوی فەرەنسا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات رێزی تەواو لە مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت، داواش لە هەرێمی کوردستان دەکات دەست بە گفتوگۆیەکی دەستووری لەگەڵ بەغدا بکات.

لە راگەیێندراوێکدا (جان ئیڤ لودریان)، وەزیری دەرەوی فەرەنسا لەبارەی دۆخی عێراق و باشووری کوردستان رایگەیاند: "لە هەوڵداین بۆ دەرکردنی پرۆژە بڕیارێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق".

لە راگەیێندراوەکەدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات رێزی تەواوی مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت، داواش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات دەست بە گفتوگۆی دەستووری لەگەڵ عێراق بکات.