Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیێندراوێك لە فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

هەولێر-KDP.info-  سەعات هەشتی بەیانیی ڕۆژی هەینی 20ـی 10ـی 2017  میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكایی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ. تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.

كاتژمێر هەشتی بەیانیی ڕۆژی هەینی 20ـی 10ـی 2017  میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ. تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.
لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگریان كردووە و شەرەفێكی گەورەیان تۆمار كردووە.
دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە كە حكوومەتی عێراقی تا كۆتایی سنوورە ئیدارەییەكانی پارێزگای كەركووك بگەڕێتەوە.

فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
20ـی 10ـی 2017