هەولێر-KDP.info- چه‌ند ڕۆژێكه پرسی نوێكردنه‌وه‌ی هێڵێكی كۆنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له عێراقه‌وه بۆ توركیا، باسی گه‌رمی كۆبوونه‌وه و میدیا عێراقییه‌كانه، به‌ڵام شارەز‌ایانی بواری وزه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، حكوومه‌تی به‌غدا ئێستا جیا له كوردستان، هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ هه‌نارده‌كردنی وزه بۆ توركیا نییه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، عێراق سوود له هێڵێكی دیكه وه‌رده‌گرێت به مه‌به‌ستی ناردنی وزه‌ی خۆی بۆ توركیا. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه حكوومه‌تی به‌غدا كۆمه‌ڵێك بڕیار و ڕێكاری به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌ته به‌ر، به‌تایبه‌ت دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی.
(تارق سدیق ڕه‌شید)، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و پێی وایه: ''ته‌نیا هه‌ڕه‌شه و گوشاری سیاسین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.''
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و هێڵه‌وه نه‌وتی كوێ بۆ توركیا ڕه‌وانه بكه‌ن؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له نه‌وتی كه‌ركووكه، خۆ ئێستا ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندانه. ئه‌مانه ته‌نیا هه‌ڕه‌شه و گوشارن بۆ سه‌ر هه‌رێم.''
ئه‌و بۆڕییه‌ی ئێستا میدیا عێراقییه‌كان باسی لێ ده‌كه‌ن، ساڵی هه‌شتاكان نه‌وتی كه‌ركووكی له ڕێگه‌ی فیشخابووره‌وه بۆ توركیا گواستووه‌ته‌وه.
دواتر ئه‌و هێڵه به پێی ڕێكکه‌وتنی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر، نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه. ساڵی 2005 ڕێككه‌وتنێكی دیكه له نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێردا كراوه به مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ توركیا. دواجار نه‌وتی كه‌ركووك به‌ستراوه‌ته به خورمه‌ڵه و له‌وێشه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هه‌نارده كراوه.
نه‌وتی سێ كێڵگه‌ی بایحه‌سه‌ن یه‌ك و، بایحه‌سه‌ن دوو و ئاڤانای كه‌ركووك به‌و هێڵه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕۆژانه 700 هه‌زار به‌رمیل ڕه‌وانه‌ی توركیا ده‌كرا.
ڕێككه‌وتنی ساڵی 2015 له ناوه‌ڕۆكی یاسای بوودجه‌ی ساڵه‌كانی 2015, 2016 و 2017ی عێراقدا ئاماژه‌ی پێ كراوه.
(تارق سدیق ڕه‌شید) پێی وایه: ''هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ده‌روازه‌ی عێراقه كه به ڕووی توركیادا كراوه‌یه، بۆیه عێراق هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان نییه.''
نه‌وت، به‌رده‌وام یه‌كێک له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدادا بووه. دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانیش، به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، له ڕێگه‌ی توركیاوە پێش له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان ده‌گرێت. هه‌رێمی كوردستان زیاترین بوودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له كه‌رتی وزه به‌ده‌ست دێنێت.
كاوه جه‌م