هەولێر-KDP.info- دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، لێدوانی به‌رپرسانی به‌غدا به مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی سوپای فیدراڵی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام به‌پێی رێككه‌وتنێكی سێقۆڵی كه ساڵی 2016 ئیمزا كراوه، ئه‌و هێزانه ناتوانن له‌و ناوچانه نزیك ببنه‌وه.
دوێنێ (سێشه‌ممه)، (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، داوای له هێزی پێشمه‌رگه كرد له كاتی چوونی سوپای فیدرالی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركووك، خۆ له پێكدادان بپارێزین.
ئه‌و قسانه‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان هات. ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتر (ئه‌یاد عەللاوی) جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاندبوو، چوونی سوپای عێراق بۆ كه‌ركووك "شه‌ڕی خوێناوی" لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی به‌غدا، ئاشكرای ده‌كات كه به‌پێی رێككه‌وتنێكی سێقۆڵی، سوپای فیدراڵی ناتوانێ بچێته ناو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2016، رێككه‌وتنێكی سێقۆڵی له نێوان ئه‌مه‌ریكا، عێراق و كوردستاندا ئیمزا كرا و، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه هیچ هێزێكی فیدراڵی ناتوانێ بێته ناو ئه‌و سنوورانه‌ی كه له رۆژی رێككه‌وتنه‌كه‌دا دیاری كراون، مه‌گه‌ر به هەماهه‌نگی و ئاگاداریی هێزی پێشمه‌رگه نه‌بێت".
رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ساڵی 2014 توانی ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی یه‌ك له سێی خاكی عێراقدا بگرێت و، دواتر هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش به هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، توانییان له ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵدا به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه ئازاد بكه‌ن.
پێشمه‌رگه له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، نزیكه‌ی هه‌زار و 800 شه‌هید و 10 هه‌زار برینداری دا و ئێستا ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشمه‌رگه دەیانپارێزێت. بڕیار بوو چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه به‌پێی مادده‌ی 140 له ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق و له سێ قۆناغی ئاسایییكردنه‌وه، سه‌رژمێری و ریفراندۆم، یه‌كلا بكرێته‌وه.
پێویست بوو ئه‌و مادده ده‌ستوورییه تا كۆتاییی ساڵی 2007 جێبه‌جێ كرابوایه، به‌ڵام ئه‌مه تا ئێستا رووی نه‌داوه و بووه‌ته یه‌ك له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر.
(رۆژ نووری شاوێس) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به واتای جێبه‌جێكردنی قۆناغی سێی مادده‌ی 140 له ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراقه.
به شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌و ریفراندۆمه و ئه‌نجامه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه ره‌ت ، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌سه‌ری سووره و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه "بڕیاری گه‌له" و پشتگوێ نا‌خرێت.
ئێستا شه‌قامی عێراقی و كوردستانی له‌وه نیگه‌رانن كه گرژییه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر، شه‌ڕی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، نابێ شه‌ڕی سه‌ربازی لێ بكه‌وێته‌وه، وێڕای ئەوەی سەردەمەکان زۆر جیاوازترن، بەڵام ئەوان چاک دەزانن گەلی کوردستان بە دەست سوپای ڕژێمە یەک لە دوایەکەکانی عێراقەوە، دووچاری ئەنفال و کیمیاباران و کۆمەڵکوژی بووتەوە.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، "به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق، ناتواندرێ هێزی فیدراڵی به‌رانبه‌ر به كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه به‌كار بهێندرێت، چونكه تا ئێستا ئێمه به‌شێكین له عێراق و ریفراندۆمیش مافێكی ده‌ستوورییه. ته‌نیا ئه‌گه‌ری مه‌ترسی بۆ ملیشیاكانی ده‌ره‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌گه‌ریش ئه‌وان ببنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌وا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه پشتگیری له پێشمه‌رگه ده‌كرێت نه‌ك له‌و ملیشیایانه".
به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق، هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له سسته‌می به‌رگریی وڵات، به‌ڵام چه‌ندین ساڵه بوودجه‌ی ئه‌و هێزه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه دابین ناكرێت. ئه‌وه له كاتێكدایه كه حه‌شدی شه‌عبی له ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه یاسای بۆ ده‌ركرا و خرایه ناو سوپای عێراقه‌وه.
كاوه جه‌م