Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە شوێنەکەی ئەنگێلا مێرکڵ داوای پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان کرد

 

هەولێر-KDP.info-   جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان لە کۆنگرەی لاوانی سیاسیی ئەڵمانیادا و، لەبەردەم سەدان گەنجی سیاسیی ئەڵمانیایی و جیھاندا، لە دوای وتارە فەرمییەکەی (ئەنگێلا مێرکڵ) راوێژکاری ئەڵمانیا لە ھەمان کات و شوێندا، باسی لە مافە رەواکانی  گەلی کوردستان و ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان کرد.


لە وتارەکەیدا، جێگری سەرۆکی لاوانی جیھان سوپاسی گەلی ئەڵمانیا و پارتەکەی (ئەنگێلا مێرکڵ)ـی کرد کە لە ڕۆژانی شەڕی داعش پشتگیرییان لە گەلی کوردستان کرد و چەک و تەقەمەنی و چەکی میلانیان بە پێشمەرگە دا؛ هاوکات بە ناوی لاوانی کوردستان سوپاسی ئەڵمانیاییەکانی کرد بە گشتی و گوتی، "ئێمەی لاوانی کوردستان ئەم پشتگیرییە ھەرگیز لەبیر ناکەن."


(فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان، لە وتارەکەیدا باسیشی لە دواسزای ئابووری و نامرۆڤانەی حکوومەتی بەغدا کرد کە بەسەر گەلی کوردستانیدا سەپاندووە. ھەروەھا گوتی، ھیچ ھێز و ئیرادەیەک نییە بتوانێت خواستی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی رابگرێت.
ئەو هاوکات ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بۆ ئامادەبووانی کۆنگرە خواست و سوپاسی پێشوازیی گەرمی ئامادەبووانیش کرد.
شایەنی باسە، وتارەکەی ئەو گەنجەی کوردستان لە چەندین کەناڵی میدیایی ئەڵمانیایی و ئەوروپاییدا راستەوخۆ پەخش دەکرا.