Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نۆرەی کوردەکانە

ریچارد، ئێن، هاس*

شتێکێ وا نییە و ناشبێ هەبێ، کە بە شێوەی ئۆتۆماتیک مافی دیاریکردنی چارەنووس هەبێ، لانی کەم لەبەر ئەوە کە دنیای لە یەکجیابوونەوەکان زۆر خراپتر دەبێ لەو دنیایەی کە ئێستا هەمانە.
بۆ ئەوە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بە رەسمی بناسرێ، ئەوانەی خوازیارن جیا ببنەوە دەبێ خاوەن پێنج تایبەتمەندی بن، کوردستانی عێراق هەر هەموو ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە.

ئاکامەکان دەریانخست کە رێژەیەکی بەرچاو لە هەشت میلیۆن خەڵکی کورد سەبارەت بە سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان و ئەو شۆێنانە کە زۆرینەیەکی کوردیان هەیە بەشدارییان لە ڕاپرسیدا کرد. تەنانەت رێژەیەکی زۆر زیاتریش کە لە سەرەوەی 90% بووە دەنگی به‌ بەڵێ داوە. زۆرینەی وڵاتانی دنیا بەبێ (سەمپاتین) لایەنداریەتی بۆ ئەم رووداوە و دەزانن کە خاوەن دەوڵەتبوون گرێدراوە بەوەی کە دەوڵەتانی تر بە رەسمیت بناسن. پرسیار ئەوەیە کە ئێشتا چ دەبێ؟
دەبێ بزانین کە شتێکی وا نییە، کە مافی دیاریکردنی چارەنووس ئۆتۆماتیکە نابێ هەبێ. ئەوەی کە بۆ ئەو خەڵکانەی کە لە سەردەمی کۆڵۆنییەکاندا لەژێر دەستی دەوڵەتی وادا بوون، کە بە هەزاران کیلۆمێتر لێیانەوە دوور بوون و زۆرێک لە مافەکانیان زەوت کرابوو و، کە لە سەردەم شەری جیهانیدا توانییان سەربەخۆیی بە دەست بێنن، شتێکی تر بوو. بۆ ناوچەیەک کە لە دەوڵەتێک جیا ببێتەوە شتێکی تەواو جیاوازە. دنیایەک کە تێیدا هەر رۆژە و خەڵک لە یەک جیا ببنەوە، دنیایەکی زۆر پڕ گرفتتر دەبێت لەوەی ئێستا هەمانە.
بەڵام پرسیار ئەوەیە کە لە کام هەل و مەرجدا کاتێک سەرکردەکان و جەماوەر داوای جیابوونەوە دەکەن، دەبێ پشتیوانییان لێ بکرێ؟ چەند ستانداردێکی جیهانی قەبووڵکراو هەن، بەڵام رێگام بدەنێ بڵێم کامانە دەبێ پیادە بکرێن.
- مێژوویەک کە بە روونی نیشاندەری ناسنامەیەکی گشتیی ئەو خەڵکەیە.
- مەنتقێکی جێ باوەڕ کە ئەو خەڵکە بتوانن نیشانی بدەن کە هەلومەرجی ستاتوس کۆ، لە رووی سیاسی و فیزیکی و ئابوورییەوە بۆ ئەوان زەرەری هەیە.
- خەڵکەکە بە روونی نیشان بدەن کە خوازیارن، کە ببنە خاوەن ستاتوسێکی سیاسی تر و جیاواز.
- ئەو دەوڵەتە کە ساز دەبێ، دەتوانێ لەسەرپێی خۆی رابوەستێ، ئەوەی کە دنیا خوازیاری نییە دەوڵەتێکی دیکەی فاشلە.
- جیابوونەوەکە ئاسایشی دەوڵەتی ناوەندی و دەوڵەتانی جیران ناخەتە مەترسییەوە.
- بە گوێرەی ئەم پێوەرانە، دەتوانین بە دڵنیاییەوە باس لە سەربەخۆییی کورد بکەین.
- کوردەکان هەستێکی بەهێزی مێژوویی هاوبەشیان و هەروەها ناسنامەیەکی هاوبەش هەیە.
- سەرنەکەوتن لە بنیاتنانی دەوڵەت لە دوای یەکەم شەڕی جیهانیدا ئەوەش نە لەبەر خەتای خۆیان، هەر چەند مەنتیقی بۆ مافی کوردان هەر بە قەدەر ئەوانی تر بەهێز بوو، کە دەوڵەتیان دەست کەوت.
- کوردەکانی عێراق زۆر چەوساندراونەوە (تەنانەت هێرشی کیمیاییان بەسەردا کراوە) بە دەستی رێژیمی سەددام حوسێن.
- دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، توانای ئەوەی هەیە کە بتوانێ لە رووی ئابوورییەوە خۆی ئیدارە بکات بە تایبەت ئەگەر چاو لە سەرچاوە و زەخیرەی وزەی بکەین. عێراق بە بێ کوردستانیش هەر دەتوانێ بمێنێت و خۆی ئیدارە بکات و هەروەها دەوڵەتانی جیرانیش بە هەمان شێوە.
- هەرچۆنێک بێ، خواستی کوردەکانی عێراق بۆ دەوڵەتی خۆیان دژایەتی دەکرێت. حکوومەتی ناوەندی عێراق نیگەرانە کە خاک و سەرچاوەی نەوتی لە دەست بدات، بۆیە زۆر بە تووندی دژی جیابوونەوەی کوردە. تورکیا و ئێران و سوریا هەر چۆن بێ هەر دەژین، ترسیان هەیە کە ڤایرۆسی خاوەن دەولەت بوو پەل بهاوێژێتە ناو کوردەکانی خۆیان و هەوڵ بدەن جیا ببنەوە یان خۆیان رێک خەن لەگەڵ دەوڵەتی کوردی کە لە عێراق جیا دەبێتەوە.
- حکوومەتی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، کە ئاسمان به‌ ڕووی فرۆکەخانەکانی هەرێمدا دادەخات. تورکیا رایگەیاندووە، کە بۆریی نەوتی هەرێم دادەخات کە کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوتی خۆی پشتی پێدەبستێت. مەترسیی هەنگاوی لەم جۆرە ئەوەیە، کە توانای خۆئیدارەکردنی ئەم وڵاتە تازەیە کە رێگای دەریایی نییە بکەوێتە مەترسییەوە، جگە لەوە کە مەترسیی پێکدادانی عەسکەریش هەیە.
- ئەمەریکا دژایەتیی سەربەخۆییی کورد دەکات، وایبۆدەچێ کە دژایەتیی دەوڵەتانی جیران، دەتوانێ گرفت لەم ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستەدا زیاتر بکات. بەڵام ئەوەش راستییە کە کوردەکان هەموو ئەو شەرتانەیان هەیە بۆ دەوڵەتبوون، سیستمێکی سیاسی بەرێوە دەبەن کە تایبەمەندیی دێمۆکراتیکە. هاوپەیمانی زۆر وەفادار بوونە لە شەڕی دژی داعشدا، هەم لە سووریادا و هەمیش لە عێراقدا. دژایەتیی تورکیایەکی نە لیبرال و ئێرانێکی ئێمپریال و عێراقێک کە لەژێر کارتێکەریی قورسی ئێراندایە و، سووریایەک کە مانەوەی خۆی قەرزداری دەخالەتی عەسکەریی ئێران و رووسیایە، مەنتیقی ژیئۆپۆلیتیکی بە قازانجی دەوڵەتبوونی کورد بە هێزتر دەکات.
- رێگەچارەیەک بۆ ئەمەریکا و یەکیەتیی ئەورووپا کە بە هەمان شێوەی ئەمەریکا سارد بووە بە نیسبەت سەربەخۆییی کورد، دەتوانێ ئەوەبێ کە پشتیوان و بەشدار بن لە گفتوگۆی نێوان عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا. گفتوگۆی لەم جۆرە دەتوانێ سازانێک بکاتە ئامانجی خۆی سەبارەت بە سەرچاوەکان و ناوچەکان و پرسە ئەمنییەکان.
- ئەمەریکا و یەکیەتیی ئەورووپا دەبێ روونی بکەنەوە کە پشتیوانی لە جیابوونەوەی کورد کۆپی ناکرێ بۆ کەسانی تر. هەر ئێستا زیاتر لە 190 دەوڵەت بوونیان هەیە. سازبوونی دەوڵەتی تازەش نە ئاسانە و نە راستەڕێیە. هەر حاڵەتێک دەبێ وەک خۆی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ.
- خەڵکی جیاواز هەموو مافێکیان هەیە کە بەشدار بن لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیاندا، بەڵام وەک ئەوەنا کە بۆ خۆیان بڕیار بدەن. کوردەکانی عێراق خاڵی بۆ چوونی خۆیان دیاری کردووە. نە ئینسافە و نە پایه‌دارییە کە ئامانجی ئەوان بە جیددی وەرنەگیڕێ.


*ریچارد هاس. پرێزیدێنتی شورای پەیوەندییەکانی دەورەوە، لە رابردوودا وەک بەرێووەبەری داڕشتنی سیاسەت لە وەزارەتی دەرەوەدا – 2001-2003 کاری کردووە، هەروەها نوێنەری تایبەتی سەرۆک بووش بووە بۆ ئیرلەندای باکوور و، رێکخەر بووە بۆ داهاتووی ئەفغانستان، ئەو نووسەری کتێبێکە بە ناوی، دنیایەک لە شێواویدا، سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا و قەیرانەکانی نەزمی کۆنی جیهانی.

29ی سێپتامبر