هەولێر-KDP.info- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی ئەنجامی فەرمی و به‌راییی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی راگەیاند کە کوردستانیان بە رێژەی 92.73% دەنگیان لە ریفراندۆمدا بەڵی بووە.
(هه‌ندرێن محه‌ممه‌د) سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی لە دەسپێکی پرێسکۆنفرانسی کۆمسیۆندا بە فەرمیی مژدەی سەرکەوتنی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، سەرەتای هەبوونی چەندین ئاستەنگ بەڵام لەوادەی خۆیدا کۆمسیۆن ئامادەیی کرد و پرۆسەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی هات کە بەگوێرەی بنەماکانی نێودەوڵەتیی بوو، وەک بینیتان کە چاودێرانی نێودەوڵەتی کە شاهێدی گەورەیان دا کە ئەو ئەرکەیان بە شێوەیەکی تەواو ئەنجام داوە.
دواتر ئەنجوومەی کۆمسیاران بە فەرمیی رایگەیاند، دەنگی بەڵی کوردستانیانی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان و بەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کوردستانیانی تاراوگە بریتی بووە لە 92.73%.
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى ریفراندۆم به‌م جۆره‌یه:
ژماره‌ى ده‌نگده‌ران به گشتى: 4 ملیۆن و 581 هه‌زار و 255 ده‌نگده‌ر بوو.
ژماره‌ى به‌شداران به گشتى: 3 ملیۆن و 305 هه‌زار و 925 ده‌نگده‌ر بوو كه ده‌كاته %72016.
ژماره‌ى ده‌نگى به‌ڵێ: 2 ملیۆن و 861 هه‌زار و 471 كه ده‌كاته سه‌دا 92.73.
ژماره‌ى ده‌نگى نه‌خێر: 224 هه‌زار و 468 ده‌نگه ده‌كاته %7.27
هه‌ندرێن محه‌ممه‌د روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ئه‌نجامانه دواى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه په‌سند كران ده‌بنه ئه‌نجامى ره‌سمى و كۆتایى.
لە 25ی ئەیلوولی ئەم مانگەدا ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.