Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە دوبز و سەرگەڕان دەنگی کورد و عەرەب (بەڵێ) بوو

 
دوبز-KDP.info-  لە سنووری قەزای دوبز و ناحیەی سەرگەڕان ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆمدا بەرزە و بەرپرسێکی ناوچەکەش ئاشکرای کرد، ھەردوو پێکھاتەی کورد و عەرەبی ناوچەکە بەبێ جیاوازی لە پڕۆسەکەدا بەشداری دەکەن.
 
(کامەران ڕەحمان)،  بەرپرسی لیژنه‌ی ناوچەی دوبزی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران بۆ پڕۆسەی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی بەرزە و کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، پێنج بنکەی دەنگدانی لە سنوورەکە کردووتەوە و نزیکەی چواردە ھەزار کەس مافی دەنگدانییان ھەیە. لە نێو شاری دووبزیش ڕێژەی بەشداریکردن زۆر باشە و خەڵکی بە کورد و عەرەبەوە بەشداری لە پڕۆسەکەدا دەکەن و سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن.''
 
(کامەران ڕەحمان) گوتیشی: ''ناحیەی سەرگەڕان پێشتر سەر بە قەزای مەخموور بووە و لە ئەنجامی پڕۆسەی تەعریبدا لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە خراوەتە سەر قەزای دوبز، ئەمڕۆش ھەڵوێستی برایانی عەرەبی سنوورەکەمان بینی، ئەوانیش بەشداریان کردووە و زۆرینەیان دەنگیان بۆ سەربەخۆییی کوردستان داوە، ئەوەش سەرکەوتنێکی دیکەیە، بۆ ئەوەی ھەموو پێکھاتەکان لە دەوڵەتی داھاتووی کوردستاندا بەشدار بن.''
 
قائید میرۆ