باشیك-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زانیاریی دا، دەنگدەران لە سنووری باشیک بە مارشی ''ئەی ڕەقیب'' بەشداری لە دەنگداندا دەکەن و سەرجەم پێکهاتەکانیش بە بەڵێ دەنگ دەدەن.
لە ناوچەی باشیک دەنگدەران بە مارشی ''ئەی ڕەقیب'' ڕوو لە سندووقی دەنگدان دەکەن، بە گوێرەی زانیاریی (گوڵستان شێخ حەسەن)، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بنكه‌كانى ده‌نگدان له سنوورى ناحیه‌ى باشیك، هاووڵاتییان به ته‌واوى پێكهاته‌كانه‌وه، بە ئێزدى، شه‌به‌ك، مه‌سیحى، موسوڵمان و كاكه‌یى و توركمانه‌كانەوە، به جۆش و خرۆشه‌وه به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى پیرۆزى كوردستان و سروودى ''ئه‌ى ڕه‌قیب'' دێنه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و به (به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان دەدەن.''
(گوڵستان شێخ حەسەن) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''تا دێت ڕێژەی هاووڵاتییان بۆ بەشداریکردن لە ڕیفراندۆمدا بەرزتر دەبێت. خه‌ڵكى ئێمه ده‌ڵێن، چه‌ندین ساڵه له ژێر سته‌م و زوڵمداین، ئه‌مڕۆ به‌و ده‌نگدانه وه‌ڵامى هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌كانى لێمان كراوه، ده‌ده‌ینه‌وه.''
شارۆچکەی باشیك له 7-11-2016دا به فه‌رمان و سه‌رپه‌رشتیى ڕاسته‌وخۆى (مەسعوود بارزانی)، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگەوە ئازاد كرا، كه دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ، به دوورى 20 كم لە سنووری دەشتی نەینەوا.''
نه‌شوان به‌رزنجى