Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مونا قەهوەچی: سەرجەم كارتەكانی بەغدا بەرانبەر بە هەرێم سووتاوە

 
هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دەڵێ، سەرجەم كارتەكانی بەغدا بەرانبەر بە هەرێم سوتاوە، هەر لە هەڕەشەو گورەشەكانەوە تا سكاڵاكانیان.
 
(مونا قەهوەچی) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، " لەئێستادا سەرجەم كارتەكانی بەغدا بەرانبەر بە هەرێم سووتاوە، هەر لە هەڕەشە و گوڕەشەكانەوە تا سكاڵاكانیان. خۆ ئەگەر بەغدا زوتر  بەدەم داواكاریەكانی هەرێمەوە هاتباو، هەنگاوی دژی هەرێم نەنابا لەماوەی حەفت ساڵی رابردوو، بێگومان ئێستا ڕەوشی عێراق بەگشتی باشتر دەبوو، بەڵام لەئێستادا گوشەرەكانیان بێ هودەیەو لای هەرێم هیچ مسداقیەتێكیشی نییە."
 
(قەهوەچی) گوتیشی، "بانگەشە و كەرنەڤاڵەكانی ریفراندۆم و، گڕووتین و بەدەمەوەهاتنی خەڵك بۆ پرسی سەربەخۆیی وه‌ڵامێك بوو بۆ ئەو وڵات و لایەنانەی كە فشاریان هێناوە بۆ سەرهەرێم و دەیانەوێت ئەم هەنگاوە میژووییە لەبار ببەن، خۆ لە ڕاستیدا ئێمە ریفراندۆمی خۆمانمان كردووە، چونكە لە سەرجەم ناوچەكان لەكاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ریفراندۆم دونیا دەهەژاو پیر و كال، ژن و پیاو، گەنج و لاو، هەمووی بەشدار دەبوون و بەیەكەوە دەیانگوت (بەڵێ)."
 
ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم ده‌شڵێ، "سەرجەم پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بەشداری ریفراندۆم دەكەن مەبەستیانە مافەكانیان لە داهاتووی ئەم هەرێمە زیاتر بەدەست بێنن، بۆیە پشتگیری لە هەنگاوی ریفراندۆم و گشتپرسی دەكەن."
 
سەرباز واحد