Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گوتەبێژی پارتی: پارتی هیچ رێککەوتنێکی بۆ دواخستنی ریفراندۆم نەکردووە

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری ئەو رێککەوتنە نین کە لە راگەیاندراوێکدا بەناوی (پاڤێڵ تاڵەبانی) دراوە و پارتی هیچ رێککەوتنێکی بۆ دواخستنی ریفراندۆم نەکردووە، ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە:

دوای بڵاوبوونەوەی راگەیاندراوێک بەناوی بەڕێز پاڤێڵ تاڵەبانی، کە باس لە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکات سەبارەت بە ریفراندۆم، لەکاتێکدا ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری هیچ رێککەوتنێکی لەو جۆرە نین، پەیوەندیشمان کرد بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دڵنیایان کردینەوە کە شتێکی لەو بابەتە لەئارادانییە و، پاش کەمێکی دیکە بەڕێز پاڤێڵ تاڵەبانی خۆی تەکزیبی ئەو راگەیاندراوە دەکات.

مەحموود محەمەد
گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان
23/9/2017