Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی بۆ سەرۆکی فەڕەنسا: ریفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی فەڕەنسا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە (سەرۆک بارزانی) کرد، لەبارەی ریفراندۆمەوە (سەرۆک بارزانی) رایگەیاند، ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە و دوای ڕیفراندۆم، کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ـی٩ـی٢٠١٧، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە (ئێمانوێل ماکڕۆن) سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەییشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆککۆماری فەڕەنسا ستایشی کوردستانی کرد و ڕۆڵی کوردستانی لە شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بەرز نرخاند. هەروەها پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ "یەکپارچەیی عێراق" و "مافەکانی گەلی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا" خستەڕوو و داواشی کرد ڕیفراندۆم دوابخرێت.
لە بەرانبەردا (سەرۆک بارزانی) سوپاسی سەرۆک و حکوومەت و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامیان بۆ کوردستان، ڕاشیگەیاند ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە و دوای ڕیفراندۆم، کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات.