Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم: کاتی گونجاو نەماوە و ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی نەدرێ، ریفراندۆم دەکرێ

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم رایگەیاند، لەبەر ئەوەی هێشتا ئەو بەدیلەی کە جێگەی ڕیفراندۆم بگرێتەوە نەگەیشتووە و کاتی گونجاویش نەماوە، ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەدرێت، ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.


دەقی ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم:

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ـی٩ـی٢٠١٧، لە سەلاحەددین، ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز (مەسعوود بارزانی) کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و نوێترین هەڵوێستەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و عێراق هەڵسەنگێندران.
کۆبوونەوەکە گەیشتە ئەو بڕیارانە:
یەکەم: لەبەر ئەوەی هێشتا ئەو بەدیلەی کە جێگەی ڕیفراندۆم بگرێتەوە نەگەیشتووە و کاتی گونجاویش نەماوە، ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەدرێت، ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
دووەم: بڕیار درا کە بەهەموو شێوەیەک دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەکراوەیی بهێڵدرێتەوە و کاتی پێویستی پێ بدرێت.
سێیەم: کۆبوونەوە بڕیاری دا کە بۆ ڕوونکردنەوەی دوایین هەڵوێست، شاندی دانوستانکاری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی شەممە ٢٣ـی٩ـی٢٠١٧ سەردانی بەغدا بکاتەوە.
چوارەم: ئەنجوونی باڵای ڕیفراندۆم بڕیاری دا، سکرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵا، هەردوو پڕۆژەی مافی پێکهاتەکان و ڕاگەیاندنی پرەنسیپی گشتیی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، پێش ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧، بڵاو بکاتەوە.