Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رێباز حەملان: لە پێناو پاڵپشتیی سەربەخۆیی کوردستان وەک کوڕە پێشمەرگەیەک دەستم لە گۆڕان کێشایەوە

سلێمانی-KDP.info-  (رێباز حەملان) وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکیدا نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند کە پێشکەیشی کردووە و هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەیەکی بۆ ئەوە دیاری کرد کە ئەو وەک کوڕە پێشمەرگەیەک ناتوانێ لە بەرانبەر سەربەخۆیی کوردستاندا بێدەنگ بێ و ئیدی دەستی لە گۆڕان کێشایەوە.

وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان (رێباز حەملان) ئەمڕۆ نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕێ فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ناردووە و لە نامەکەدا  هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ ئەوە گەراندەوە کە وەک کوڕە پێشمەرگەیەک ناتوانێ لە بەرانبەر سەربەخۆیی کوردستاندا بێدەنگ بێ و، ئیدی دەستی لە گۆڕان کێشاوەتەوە و پاڵپشتیی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات. (رێباز حەملان) دەڵێ، لەمڕۆوە هیچ پێوەندییەکی بە گۆڕانەوە نەماوە.