Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بێرنارد کۆشنەر لەسەر سەربەخۆیی کوردستان هاتە دەنگ


فەرەنسا-KDP.info- وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی فەرەنسا، (بێرنارد کۆشنەر) دەڵێت، هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی ببێت بە دەوڵەت.

هەرێمی کوردستان لە حەفتەی دابێدا ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان ئەنجام دەدات. بە گوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا گەورەترین ڕووداوی مێژوویی لە حەفتەی دابێدایە، کە گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەت بڕیاری سەربەخۆیی دەدات.

وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنساش لەسەر مافی کوردستان هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: ''هەرێمی کوردستان مافی دەوڵەتبوونی هەیە و ئەو مافەش تەنیا ئەوان دەتوانن بڕیاری لەبارەوە بدەن.''

(بێرنارد كۆشنەر) بۆ ڕادیۆی نێودەوڵەتیی فەرەنسا دەڵێت: ''ئەگەرچی هەموو کەس سوودی لە کورد بینیوە، بەڵام تا ئێستا نایانەوێت کورد سەربەخۆ بێت، کورد گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتە، هەڵبەت سەربەخۆییی کوردستان، هیچ پێوەندیی بە فەرەنسا و ئەمەریکاوە نییە. خەڵکی هەرێمی کوردستان، خۆیان بڕیار دەدەن و ئەو مافە هی خۆیانە، کە خاوەنی دەوڵەت بن و دەوڵەتی خۆیان دروست بکەن.''