Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی هەڤاڵ (مەحموود محەمەد) سەبارەت بە هەواڵێکی نادروستی ماڵپەڕی (بغداد الیوم)

هەولێر-KDP.info-  نووسینگەی هەڤاڵ (مەحموود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رای گشتیی هەواڵێکی ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بە ناڕاست و بێبنەما وەسف دەکات کە لەسەر زاری بەڕێز (مەحموود محەمەد) لێدوانێکیان بڵاوکردووەتەوە، لە کاتێکدا بەڕێزیان هیچ لێدوانێکی بۆ ئەو ماڵپەڕە نەداوە، ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە:

نیوه‌ڕۆی دوێنێ‌ سێ‌ شه‌ممه‌، ٢٠١٧-٩-١٢ له ‌ماڵپه‌ڕی (بغداد الیوم) هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایا هه‌ڤاڵی به‌ڕیز (مەحموود محەمەد) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ناوبراو، وەڵامی په‌رله‌مانتارێکی ده‌وڵه‌تی یاسای داوه‌ته‌وه‌، ئیمه‌ لێره‌وه‌ بۆ رای گشتیی رایده‌گه‌ینین كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه ‌و هه‌ڤاڵ (مەحموود محەمەد) هیچ جۆره‌ لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ڕی (بغداد الیوم) نه‌داوه‌.

به‌ڕێزیان له ‌رۆژی (٢٠١٧-٩-٨)ـوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ بۆ به‌شداریكردن و هاندانی ‌كه‌مپینی پشتگیری كوردانی تاراوگه‌ له‌ وڵاتی رووسیا بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌نجامدانی چه‌ند دیداریكی گرینگ و تایبه‌تی كه‌لتووری و سیاسی له‌و وڵاته‌دا.
لە کۆتاییدا هیوادارین کە جارێکی دیکە ئەم ماڵپەڕە بە وردی و وریاییەوە، پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و لێدوانی لەم شێوەیەدا بکات.

نووسینگەی هەڤاڵ (مەحموود محەمەد)
١٣-٩-٢٠١٧