هەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵی پشتیوانی بۆ ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییی کوردستان ڕایدەگەیێنن، ئێوارەی هەینیی دابێ، لە ڤانکۆڤەری وڵاتی کەنەدا، ئاهەنگ دەگێڕن.
فێستیڤاڵەکە بە دروشمی (بۆ ئازادی و سەربەخۆییی کوردستان، پێکەوە گۆرانی دەچڕین و سەما دەکەین)، لە سەعات ٣ـی ڕۆژی هەینیی دابێ و بۆ ماوەی ٣ سەعات، لە ڤانکۆڤەری وڵاتی کەنەدا ساز دەدرێ و، تێیدا چەندان پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە، نوێنەرانی دامەزراوەی مەدەنی و مافپارێزان، هەروەها چەندان هونەرمەند ئامادەی دەبن.