Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ ڕەوانەى پەروەردەکان کرا



ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، داوا لە قوتابیانی دەرچووی خولی یەکەمی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی دەکات، بۆ بە دەستهێنانی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ، سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن، تاوەکو لە رێگەی (زانکۆ لاین)ـەوە داواکارییان پێشکەش بکەن.

لە روونکردنەوەیەکیاندا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاگاداری دەرچووانی خولی یەکەمی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی دەکات، بە مەبەستی داواکاری پێشکەشکردن لە رێگەی (زانکۆ لاین) بۆ بە دەستهێنانی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ، سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن.


لە راگەیەندراوەکەی گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىدا هاتووە، بەمەبەستى داواکارى پێشکەشکردن لەڕێگەى (زانکۆلاین) بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، پێوستە بۆ بەدەستهێنانى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) سەردانى قوتابخانەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەتایبەت ئەوانەى تا ئێستا بەڕێگەى ئەلیکترۆنى ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕیان وەرنەگرتۆتەوە.

سەبارەت بە نەگەیشتنى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ بە بەشێک لە دەرچووان لە ڕێگەى کورتەنامەوە، (عەباس ئەکرەم) ڕایدەگەێنێت، هەر دەرچویەکى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى ئەگەر تا ئێستا ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕى بەدەست نەگەیشتوە دەتوانى لە ئەمڕۆ وە سەردانى قوتابخانەکەى خۆى بکات تا ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) وەربگرنەوە.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشى ڕاگەیاند، کە پێویستە دەرچووانى خولى یەکەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى (زانکۆلاین)، چونکە ماوەى پێشکەشکردن لە سەعات ١٢ى شەوى (١٤/٩/٢٠١٧) کۆتایى دێت.

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3594