Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەیات مەجید: سلێمانی سزای ئەوانەی دا کە دژی سەربەخۆییی کوردستان وەستابوونەوە

سلێمانی-KDP.info- پەرلەمانتارێک دەستخۆشی لە هەڵوێستی خەڵکی سلێمانی دەکات، کە سزای ئەوانەیان دا، وا پشتیوانییان لە (نەخێر) دەکرد.

تا دێت بانگەشەی ڕیفراندۆم فراوانتر و گەرمتر دەبێت، بڕیارە چالاکیی جۆراوجۆر دەربارەی پشتیوانیی ڕیفراندۆم لە شاری سلێمانی بەڕێوە بچێت. (حەیات مەجید)، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''سلێمانی ھەمیشە شاری ھەڵمەت و قوربانی بووە، هەمیشە پشتی لەوانە کردووە، کە دژی پرۆسەی نەتەوەییی گەلی کوردستان بوون، مێژووی ئەو شارە دیارە، هیچ کاتێک ژێردەستەیی قبووڵ نەکردووە، هەمیشە لەگەڵ سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان بووە، شاری سلێمانی سزای سەرجەم ئەوانەی دا، کە دژی ڕیفراندۆم بوون، چونکە نەیانتوانی بەقەت چارەگە کورسییەکی پەرلەمان خەڵک کۆ بکەنەوە، سلێمانی لە شۆڕشی بارزان و شۆشی گوڵان و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستاندا پێشەنگ و سەرمەشق بووە، بۆیە قەت جێگای کەسانێکی تێدا نابێتەوە، کە دژی نەتەوەی خۆیان بوەستنەوە.''

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: ''دەرکەوت، ئەو گرووپانەی دژی ڕیفراندۆمن، چەندە بچووکن، لە ناو خەڵکدا جێگایان نابێتەوە، سلیمانی ھەمیشە بە شانازییەوە لە مێژووی سەربەرزی خۆی دەڕوانێت و دووپاتی دەکاتەوە، کە ھەمیشە شاری ھەڵمەت و قوربانی بووە، شاری پیشمەرگە و شەھید بووە.''

(حەیات مەجید) ئەوەیشی خستە ڕوو: ''پێویستە پاش ئەوەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی سەردەکەوێت و ئیرادەی گەل سەرکەوتوو دەبێت، ئەوانەی دژی سەربەخۆیین لەبەردەم دادگای میللەتدا ڕووبەڕووی دادگا ببنەوە.

کارزان سەباح هەورامی