Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دوای جەژن دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت

 
هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوه‌بەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، ئەو فەرمانگەیه‌ی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی وەزارەتی پێشمەرگە درووست کراوە مەشق و ڕاھێنانیان تەواو کردووە و بڕیارە دوای جەژن دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکەن.
 
عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى، " فەرمانگەی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ٣٥ خاڵیەکەی وەزارەتی پێشمەرگە کە باس لەڕێکخستنەوەی ھەیکەلی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات مەشق و ڕواھێنانیان تەواو کردووە و ئێستا فەرمانی دەستبەکاربوونیان دەرچووە.
 
عەمید (ھەڵگورد) گوتیشی، "لەناو وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانگەیەکیان بۆ کراوەتەوە و میلاکیان بۆ دابینکراوە و ئەوانەی لەوێ کار دەکەن کەسانی ئەکادیمین و لەلایەن ھاوپەیمانانەوە مەشق و ڕاھێنانیان پێکراوە، بڕیارە دوای جەژنی قوربان دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکەن.
 
بەڕێوه‌بەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌شڵێ، "ئەو فەرمانگەیە ھەر بەشێک لەوانە لەسەر سێکتەرێک کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بە ھەماھەنگی دەبێت لەگەڵ ھاوپەیمانان، چونکە لیژنەیەک لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان درووست کراوە، ئەوانیش بەڕاوێژ لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی ھەرێم کارەکان ئەنجامدەدەن.
 
بڵند ئیبراھیم