هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام باوه‌ڕی وایه، جگه له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستاندا نه‌ماوه و له‌و سۆنگه‌یه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌ركی مامۆستایانی ئایینی له‌م قۆناغه‌دا وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و روونكردنه‌وه‌ی بابه‌تی مافی چاره‌نووسه بۆ هاووڵاتیانی كوردستان.
(مه‌لاعه‌بدوڵڵا) سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام ده‌ڵێ، مامۆستایانی ئایین، له‌م قۆناغه‌دا هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ریفراندۆم وه‌كو پرسێكی نیشتمانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن، ئینجا ئه‌ركیانه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی ناحه‌زان بده‌نه‌وه كه خه‌ڵكی وا تێده‌گه‌ینن كه نابێت به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن و كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو بۆچوونه ئایینیانه‌ی كه زۆرجار به ناوی ئایینه‌وه ڕه‌خنه له كورد ده‌گیرێت، له ڕوانگه‌ی دینییه‌وه بابه‌تی مافی چاره‌نووس بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان ڕوون بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه: ''له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یشتن به ئاواته‌كانمان و به‌رده‌وامنه‌بوونی ئه‌و سته‌م و زوڵمه، پێویسته ئێمه به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌ینه‌وه، چونكه جگه له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌ماوه.''
ڕۆژی چوارشەممە 9ـی 8ـی 2017 لە شاری هەولێر و لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری مامۆستا و زانای ئایینی و كەسایەتییە فكری و ئایینییەكانی كوردستان كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا (سەرۆك بارزانی) گوتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا ڕۆشنایی خستەسەر ڕیفراندۆم و بڕیاری گەلی كوردستان بۆ پیادەكردنی مافی چارەنووس و رایگه‌یاند، ریفراندۆم ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد نییه و بۆ ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستانه.
(سەرۆك بارزانی) داوایشی له مامۆستایانی ئایین كرد، كه وه‌كچۆن لە شۆڕشی ئەیولول رۆڵی سەرەكییان بینی، لە ئاراستەكردن و ھاندان و بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی خەڵك، بۆ سەربەخۆییی كوردستانیش ئەو رۆڵە ببینن.
ئاماژه به‌وه‌ی كه مامۆستایانی ئایین به درێژایی مێژوو له هه‌موو پرسه نیشتمانیی و نه‌ته‌واییه‌كاندا بیر و بۆچوون و هه‌ڵسوكه‌وتێكی باشیان هه‌بووه، ڕۆڵێكی به‌رچاو و كاریگه‌ریان هه‌بووه، (مه‌لاعه‌بدوڵڵا) كۆبوونه‌وه‌كه‌ی (سه‌رۆك) له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به زۆر گرینگ ده‌بینێ و پێی وایه، كه به هه‌مان شێوه له پرۆسه‌ی ریفراندۆم رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه و ده‌شبێت، ''چونكه بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی جگه له‌وه‌ی ڕێگریێكی شه‌رعی و ئایینی له به‌رده‌مدا نییه، له هه‌مان كاتیش‌دا ئۆمێد و ئاواتی مامۆستایانی ئایین بووه به درێژاییی مێژوو. مامۆستایانی ئایین ئاواته‌خواز بوونه رۆژێك له رۆژان بتوانن ڕۆڵیان هه‌بێت له كاركردن له پێناو سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا، ئه‌مڕۆیش كه زۆربه‌ی زۆری حزب و پێكهاته‌كان بڕیاری ریفراندۆمیان داوه، مامۆستایان ریفراندۆم وه‌كو پرسێكی نیشتمانیی ئایینی ته‌ماشا ده‌كه‌ن، نه‌ك وه‌كو بابه‌تێكی حزبی و تاكه‌كه‌سی.''
سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام، له پێناو سه‌رخستنی ئه‌و پرسه نیشتیمانییه‌دا، به ئه‌ركی مامۆستایانی ئایینی ده‌زانێ له‌م قۆناغه‌دا گرینگ و هه‌ستیاره‌دا له ڕوانگه‌ی دینییه‌وه بابه‌تی مافی چاره‌نووس بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان ڕوون بكه‌نه‌وه، ''له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه بۆ خه‌ڵك ڕوون بكه‌نه‌وه كه مافێكی خوداییه و خوای گه‌وره ئه‌م مافه‌ی به ئێمه به‌خشیوه، به‌ڵام زۆرجار تورك و عه‌ره‌ب و فارس به ناوی ئایینه‌وه، ئه‌م مافه‌یان لێ زه‌وت كردووین، بۆیه ئه‌مڕۆ كه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، مافێكی ئاساییه، بۆیه مامۆستایانی ئایین له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا رۆڵی خۆیان به باشترین شێوه ده‌بینن و گرینگ‌ترین رۆڵیان بریتییه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له كۆڕ و كۆبوونه‌وه و سیمینار و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی گشتی و له وتاری هه‌ینیدا به شێوه‌یه‌كی به‌تایبه‌تی".
ڕابین شێروانی