ههولێر-KDP.info- سهرۆكایهتى ههرێمى كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئیدانهى كردهوه تیرۆریستییهكهى شارى بارسێلۆناى ئیسپانیاى كرد.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی 8ـی 2017 لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا 13 هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و 100 كەسی دیكەیش بریندار بوون.
وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو كردەوە دڕندانەیە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە و لە سەنگەری پێشەوەی شەڕی تیرۆرە خۆی بە هاوخەمی شاری بارسێلۆنا دەزانێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
18ـی 8ـی 2017