Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی رێزان هه‌ورامی ده‌كات

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

خانەوادەی بەڕێزی کاک رێزان شه‌هید مه‌جنون

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ رێزان هه‌ورامی كوڕی شه‌هید مه‌جنون-مان پێگه‌یشت.  خوالێخۆشبوو له‌خانه‌واده‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر بووه‌ و به‌ ئه‌مه‌كدارییه‌وه‌ خزمه‌تیان به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردووه‌.

له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی به‌ خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و خزم و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی كاك رێزان هه‌ورامی راده‌گه‌یه‌نم و به‌شداری خه‌متانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێ و رۆحی خوالێخۆشبوو كاكه‌ رێزان هه‌ورامی به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

انا لله وانا الیه راجعون

مەسعوود بارزانی      

15ـی8ـی2017