Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکێتیی لاوانی جیهان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی لاوانی کوردستان کرد

ئەورووپا-KDP.info- یەکێتیی لاوانی دیموکراتی جیهان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان و لاوانی کوردستان کرد، کە ئەمە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:

بۆ / بەڕێز سەركردایەتیى سیاسیى هەرێمى كوردستانى عێراق
لاوانى سیاسیی هەرێمى كوردستانى عێراق

بە بۆنەى هاتنى ١٢ى ئاب، ڕۆژى لاوانى جیهان، دەمانەوێت پیرۆزبایى یەكێتیى لاوانى دیموكراتى جیهان لە بەڕێزتان و گەلى كوردستانى بەحورمەت بكەیەن، لەم ڕۆژە پرشنگدارەدا دووپاتى دۆستایەتیمان بۆ باشترین گەل دەكەینەوە،  ئەو گەلەى بووە هۆى لەناوبردنى سەخترین گرووپى تیرۆریستی لە مێژوودا .

ئێمە لاوانى كوردستان لە چوارچێوەى قارەمانەتیى پێشمەرگەدا دەبینین، هەروەها بینیوومانە كە هەرێمى كوردستان مۆدێلێكى بەهاى دیموكراسییە لە ڕوانگەى مافى مرۆڤایەتى، بەتایبەتى كاتێك بووە هاوكار و پارێزەرى زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر لەسەر ئاستى عێراق و سووریادا.
یەكێتیى لاوانى دیموكراتى جیهان پشتئەستوورە بە بەندەكانى جاڕنامەى گەردوونیى مافى مرۆڤ و نەتەوە یەكگرتووەكان، بۆیە بە گەرمییەوە دەبێتە پاڵپشتێك بۆ ڕیفراندۆمى سەربەخۆییى گەلى كوردستان لە ٢٥ى ئەیلوولى ٢٠١٧دا.

هەروەك پێشتریش بەڵێنمان دابوو بە فەرمی نوێنەرى خۆمان دەنێرین بۆ چاودێریكردنى پرۆسەكەش، ئێمە فەخرمەندین كە دەنگى گەلى هەرێمى كوردستان دەگەیێنین.

پیرۆز بێت ڕۆژى لاوانى جیهان
دڵسۆزتان
فەلاح حەسەن
جێگرى سەرۆكى یەكێتییی لاوانى دیموكراتى جیهان