Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عوسمان ئۆجەلان: وڵاتانی دراوسێ ددان بە دەوڵەتی كوردستاندا دەنێن

هەولێر-KDP.info- سیاسەتمەدار (عوسمان ئۆجەلان) رایگەیاند، جیهان ئێستا زیاتر لە هەموو كاتێك پشتگیری لە گەلی كورد دەكات، بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەت، لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی دراوسێ ڕازی دەبن و ددان بە دەوڵەتی كوردستاندا دەنێن، بۆیە پێشبینی دەكەن، 90%ی خەڵكی كوردستان بە (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەن.


ڕۆژی 7/6/2017 (مەسعوود بارزانی)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی بەشدار لە حكوومەت و پەرلەمان جگە لە گۆڕان و كۆمەڵ كۆ بووەوە و، رۆژی 25/9/2017 بە وادەی ئەنجامدانی گشتپرسی دیاری كرا.

سیاسەتمەدار (عوسمان ئۆجەلان) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ''باشووری كوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات، ئەمە رێیەكی ئاشتییانەیە بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلان و رەنگە لە داهاتوودا ئەم پرسە ببێتە بنەما بۆ باكووری كوردستان، بۆیە ئەوەی ئێستا لە باشووری كوردستان كراوە سەركەوتووترین رێگایە بۆ ئەوەی بتوانێت لەو رێگایەوە مافەكان بەدەست بهێنێت، جیهان ئێستا زیاتر لە هەموو كاتێك پشتگیری لە گەلی كورد دەكات بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەت، بۆیە من لەو باوەڕەدام كاتێك كە كورد بووە دەوڵەت، ئەو كاتە وڵاتانی دراوسێ ڕازی دەبن و ددان بە دەوڵەتی كوردستاندا دەنێن.''


(ئۆجەلان) دەشڵێت: ''دەبێ گەلی كوردستان تەبا و یەكڕیز بن و پێویستە هەموو خەڵكی كوردستان بە (بەڵێ) دەنگ بدەن، ڕاستە كەموكوڕی و زیادەڕۆیی هەیە، ئەوە دەكرێ چارەسەر بكرێت و یەكبوونی كوردان زۆر گرنگە، داوا دەكەم كە گەلی كورد و پێكهاتەكان هەموو دەنگ بۆ سەربەخۆییی كوردستان بدەن، چونكە سەربەخۆبوون خەونی هەر تاكێكی كوردە، پێشبینی دەكەم، 90%ی خەڵكی كوردستان بە (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەن.'



ڕابین شێروانی