ھەولێر-KDP.info- پاش كۆبوونه‌وه‌یان و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سەرۆکی ھەرێمی كوردستاندا، شاندی پێكهاتووی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم، بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ابشووری كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
(ماجد عوسمان بازرگان) ئەندامی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بڕیارە ئەم دواینیوه‌ڕۆیه، شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە، تا ئەجێندا و بەرنامەی شانده‌كه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی بەغدا، بخه‌نه به‌ر باسه‌وه.
(بارزگان) كه نوێنه‌رایه‌تیی توركمان له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕاپرسیدا ده‌كات، گوتی، ''لەم ھەفتەیه‌دا سەردانی بەغدا دەکەین و رەنگە سبەی سەردانەکە ئەنجام بدرێت؛ لەوسەردانەشدا لەگەڵ ھەموو لایەنەکانی بەغدا کۆبوونەوە لەبارەی پرۆسەی ریفراندۆم ئەنجام بدەین.''
هاوكات (رۆمیۆ ھەکاری) ئەندامی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا، وای بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت "دەمانەوێت پێش ئەوەی سەردانی بەغدا بکەین، لەنێوخۆماندا بۆ دانانی ئەجیندای سەردانەکەمان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین و رۆژەکەش بۆ سەردانی بەغدا دیاری دەکەین.''
شاندی ھەرێمی کوردستان پێک دێت لە (رۆژ نووری شاوێش) نوێنەری پارتی، (سەعدی ئەحمەد پیرە) نوێنەری یەکێتی، (ماجدی بازرگان) نوێنەری تورکمانەکان، (ڤیان دەخیل) نوێنەری کوردانی ئێزدی، (رۆمیۆ ھەکاری) نوێنەری مەسیحییەکان و (ئەحمەد محەممەد) نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان.
بڵند ئیبراھیم